ناوی 6 ركابەر بۆ سەرۆكی داهاتووی ئێران یەكلایی بۆتەوە

هەینی, 21 نیسان 2017 06:32

 

لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، لەكۆی هەشت ناو بۆ ركابەری پۆستی سەرۆكی داهاتووی ووڵاتەكەیان، ناوی شەش كەسیان یەكلایی كردۆتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ناوی 6 بەربژێر بۆ ركابەری پۆستی سەرۆكی ووڵات بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران دراوە.

لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئێران ئەم ناوانەی ڕاگەیاندووە:

1. سەید موستەفا ئاقا میر سەلیم

2. ئیسحاق جەهانگیری

3. حەسەن ڕۆحانی

4. سەید ئیبراهیم ڕەئیسی

5. موحەمەد باقر قاڵیباف

6. سەید موستەفا هەشمی تەبا

 

ئـ . كـ