ئیسرائیل دەبێتە خاوەنی (F 35)

هەینی, 21 نیسان 2017 06:44

 

 

سوپای ئیسرائیلی ئاشكرای كردووە، هەفتەی دابێ‌ چەند فڕۆكەیەكی شەڕكەری جۆری (F 35) ی لەلایەن ئەمریكاوە رادەست دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیلی، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئاییندە لەلایەن ئەمریكاوە (3) فڕۆكەی جۆری (F 35) ی شەڕكەریان رادەست دەكرێت.

بەپێی بۆندێكی پێشووتر دەبێت ئەمریكا تاكو ساڵی (2021) (50) فڕۆكەی جۆری (F 35) رادەستی ئیسرائیل بكات.

بەهۆی پێشكەوتوویی سیستەمەكەی مووشەكی (S 300) ی رووسی ناتوانێت بەرەنگاری ببێتەوەو بیپێكێت.

 

ئـ . كـ