ئەردوگان و ترامپ چاویان بەیەك دەكەوێت

هەینی, 21 نیسان 2017 10:07

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئەنجامداوەو سەبارەت بە قەیرانی سووریا گفتوگۆیان كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، (ڕەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوەو لەبارەی كێشەی سوریا گفتوگۆیان كردووەو بڕیاریشیان داوە لەو بارەیەوە گفتوگۆ بكەن.

لەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا ئەردوگان بۆ ترامپ پێشنیاری كردووە كە هەرچی زووترە پێكەوە كۆببنەوەو سەبارەت بە قەیرانی سوریا گفتوگۆ بكەن، ئەردوگان داواشی كردووە كە كۆبوونەوەكە بەپەلە ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەكان ئەردوگان باسیشی لەوەكردووە، كە بە ترامپی وتووە كە بە گروپێكی چەكدار ناكرێت داعش لەناو ببەن، توركیا دەتوانێت داعش لەناو ببات، ئەمە جگە لەوەی بڕیارە لەدیداری ترامپ، ئەردوگان بەفەرمی داوای ڕادەست كردنەوەی (فەتحولڵا گولەن) بكاتەوە.

 

ئـ . كـ