توركیا... لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 40 كۆچبەر بونەقوربانی

26/06/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كە لە توركیا ڕویدا 40 كۆچبەر بونەقوربانی و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.


ئاژانسی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە: لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شارۆچكەی مەریچ سەر بە پارێزگای ئەدیرنە، ١٠ كۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٣٠ی دیكەش برینداربوون.


ئەوەشی خستەڕوو: ڕووداوەكە لە شەقامی ئارتەزیەنی شارۆچكەكە روویداوە و ئەو ئۆتۆمبێلەی كە رووداوەكەی بەسەرداهاتووە كۆچبەری هەڵگرتبوو.