كێشە دەكەوێتە نێوان ئەمریكاو بەریتانیا

09/07/2019 - 13:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا بەتووندی سەركۆنەی باڵیۆزی بەریتانیا لە وڵاتەكەی دەكات و راشیگەیاندووە، مامەڵەی لەگەڵدا ناكات.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەتویتەر بڵاویكردۆتەوە، ئەو بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ (كیم دارۆك) ناكات كە ئێستا باڵیۆزی بەریتانیایە لە واشنتۆن.

چەند رۆژ لەمەوبەر لێدوانێكی ئەو باڵیۆزەی بەریتانیا دزەی كردبوو، كە وتبووی: ئیدارەی ئێستای ئەمریكا لەدەست كۆمەڵێك كەسی نابەرپرس و نەزاندایە.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەوان پشتیوانی تەواوی باڵیۆزی وڵاتەكەیان دەبن لە واشنتۆن و نیگەرانیشن لەدزە پێكردنی لێدوانی باڵیۆزەكەیان و بۆ ئەو مەبەستەش قسە لەگەڵ كۆشكی سپی دەكەن.

ترامپ لە تویتەرەكەی نووسیویەتی، ئەو باڵیۆزی بەریتانیای خۆش ناوێت، ئەو خزمەت بە بەریتانیاش ناكات، بەلای ئەمریكاش ئەو پیاوە زۆر گرنگ نییە.