لەشاری قامیشلۆ تەقینەوەیەك روودەدات و كوژراوو بریندار هەیە

12/07/2019 - 07:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لە شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەك ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە لەبەردەم كەنیسەی (عەزرا) لە گەڕەكی (ویستایە) كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی مەسیحین.

دوابەدوای ڕووداوەكە ئەمبولانس گەیشتوونەتە شوێنەكەو هێزە ئەمنییەكانیش دەوری شوێنەكەیانداوە.

هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە بۆتە هۆی برینداربوونی حەوت كەس، سەرجەم بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی (ڕەحمە) لە قامیشلۆ كراون، زیانی مادددیش بەرناوچەی تەقینەوەكە كەوتووە.