نیوزلەندییەكان چەكەكانیان دایەوە حكومەت

14/07/2019 - 08:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لە نیوزلەندا یەكەم مەڕاسیمی كۆكردنەوەی چەكی كوشندە لە شاری كرستچێرچ دەستیپێكرد وەكو وەڵامی حكومەت بۆ هێرشە كوشندەكەی دوو مزگەوتی شارەكە لە مانگی ئازاری رابردوودا.

كڕینی چەكی قورسی هاوشێوەی ئەوانەی لەو هێرشەدا بەكارهاتبوون كە (51) كەسی تێدا كوژرا لە نیوزلەندا قەدەغە كرا.

لە شاری كرایسچەرچ ڕیزبەسترابوو لە كاتێكدا خاوەن چەكەكان چاوەڕوانیان دەكرد چەكەكانیان ڕادەست بكەنەوە كە لە ئێستادا نا یاسایین.

ئەمە یەكەم بۆنەبوو بۆ كڕینەوەی ئەو چەكانەو زیاتر لە (250) چەك تێیدا ڕادەست كرایەوە، پۆلیس چاوەڕوان دەكات دەیان هەزار چەك لە سەرانسەری وڵاتەكە ڕادەست بكرێنەوە.

هەر پاش ئەو هێرشەی كە لە دوو مزگەوتی موسڵماناندا ڕوویانداو بوون بەهۆی كوژرانی (51) كەس كلاشینكۆف لە نیوزلەندا قەدەغە كرا، حكومەت دەڵێت : بەپێی ئەم یاسایە چەكە مەترسیدارەكان لە ناو كۆمەڵگەدا ناهێڵرێت.