داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای دیموكراتی سوریا

14/07/2019 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ماڵپەڕی ئەعماق زمانحاڵی گروپە چەكدارەكانی داعش بڵاویكردۆتەوە: چەكدارانی داعشی لە هێرشێكی خۆكوژیدا هێرشیان كردۆتە سەر ناوەندی سوپای دیموكراتی سوریا.

(ئەبولقاسم تەعمیمی)، خۆكوژی داعش هێرشی كردۆتە سەر بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی سوپای دیموكراتی سووریا لە دەیرەزوور.

ئەعماق نووسیویەتی: لەم هێرشەدا ژمارەیەك لە شەڕڤانانی كوردی سوریا سەر بە سوپای دیموكرات یەپەگە كوژران و بریندار بوون.