كۆچبەران گرژی دەخەنە نێوان دیموكرات و كۆماریخوازەكانی ئەمریكاوە

15/07/2019 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند: لەسەر سنوری پەڕینەوەی نێوان مەكسیك و ئەمریكا لەمانگی 12 ی ساڵی 2018 وە تا ئێستا نزیكەی 700,000 كۆچبەر دەستبەسەر كراوە.


كۆچی بە لێشاوی كۆچبەرانی وڵاتی مەكسیك بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مشتومری گەرموگوری لەنێوان دیموكراتەكان و كۆماری خوازەكانی ئەو وڵاتەدا دروستكردووەو دوای ئەوەی هەر لەبەر ئەم هۆكارە چەندین رای جیاواز دروستبوو، دیموكراتەكان جیابونەوەی ئەندامانی خێزانی كۆچبەران بە كێشە دەزانن و ئۆباڵی ئەم گرفتەش دەخەنە ئەستۆی ناوەندەكانی دەستگیركردن، بەڵام كۆماریخوازەكان بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی سنورەكان و داوای رەوانەكردنی هێزی زیاتر بۆ سەر سنورەكانیان لەگەڵ مەكسیك-ی هاوسێیان دەكەن.


ئەو هۆكارەی وای لە كۆچبەران كردووە كە هەوڵبدن بگەنە وڵاتی ئەمریكا جیاوازەو زۆربەی خێزانەكان لەبەر دوو هۆكار هەڵدێن و روودەكەنە ئەمریكا، ئەمەش یان لەبەر باشتركردنی باری ئابووری و بژێوی ژیانیان روو لەئەمریكا دەكەن یاخود لەترسی هەڕەشەی چەوساندنەوەو زەبرو زەنگ بە لە كێشە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان.