پیاوێك كچه‌كه‌ی خۆی ده‌خنكێنێت، ته‌مه‌نی ته‌نها 7 ساڵه‌

15/07/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

پیاوێك له‌ پارێزگای بوشەهر لە ئێران لە بڕیارێكی كتوپڕدا منداڵە حەوت ساڵانەكەی خنکاندووە و خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  خەلیل واعزی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر رایگەیاندوه‌: شەوی رابوردوو، لە نەخۆشخانەی شاری جەمی سەر بە پارێزگای بوشەهر، هەواڵی گیان لەدەستدانی كچێكی تەمەن حەوت ساڵانیان داوه‌ته‌ پۆلیس.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: دوای رووداوەكەش  مەحمود، باوكی ئەو كچە حەوت ساڵانە خۆی رادەست كردوه‌ و به‌ پۆلیسی وتوه‌ : "من پارمین، كچەكەم بە قەدەر هەموو جیهان خۆش دەویست، كاتژمێر هەشتی شەوی رابوردوو، هێنامە دەرەوە و باڵندەیەكی مینام بۆ كڕی، كاتژمێرێك دوای ئەوە لە باوشمدا خنكاندم تا لەم جیهانە رزگاری ببێت و بچێتە بەهەشتەوە.

 

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: بە داخێكی زۆرەوە تاوانبارەكە ئەندازیاری یەكێك لە كۆمپانیاكانی پیترۆكیمیایی ناوچەی پیشەسازی عەسەلویەیە.