فرۆشتنی نەوتی سوریا لەلایەن سوریای دیموكراتەوە رەتدەكرێتەوە

17/07/2019 - 21:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رەتیكردەوە كە نەوتی باكووری سوریا هەناردەی ئیسرائیل بكەن.

(ریاز دەرار) هاوسەرۆكی ئەنجوونی سوریای دیموكرات رایگەیاند، هیچ رێككەوتنێك لەنێوان (ئیلهام ئەحمەد) هاوسەرۆكی كۆمیتەی جێبەجێكاری مەسەدەو ئیسرائیل لەبارەی فرۆشتنی نەوتی باكوری سوریا بە كۆمپانیاكانی ئیسرائیل واژوو نەكراو.

دەرار ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە كاری (ئیلهام ئەحمەد) نیە تاكوو بتوانێت گرێبەستێك یا رێككەوتنی لەمجۆرە لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بكات، بەڵكو ئەم كارانە لەئاستی بەرێبەرایەتی خۆسەرە.