دەزگای لوتكە: 162 كۆچبەر لە خنكان ڕزگاركران

18/07/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی



دەزگای لوتكە بۆ كاری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: چەند رۆژێك لەمەوبەر هێزی پاراستنی كەناراوەكانی مەراكیش لە هەولێكیاندا لە كەناراوەكانی ووڵاتەكەیان، توانیان 162 كۆچبەر لە خنكان ڕزگاربكەن .


لە بەیاننامەیەكیشدا هێزی پاراستنی كەناراوەكانی سەر بە كۆشكی پاشایەتی مەراكیش ڕایگەیاند: دوای ئەوەی كە ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی چەندین بەلەم و یەخت لە كەناراوەكانی ووڵاتەكەیان و بوونی مەترسی لەسەر ژیانی ئەو كەسانەی كە لە بەلەمەكاندان هێزەكانیان توانیویانە ئەو كۆچبەرانە لە خنكان ڕزگار بكەن. ئاماژەی بەوەش كردووە زۆربەی كۆچبەرەكان هاوڵاتی وڵاتی ئەفەریقان.


بەپێ ی زانیارییەكان ئیسپانیا بۆ ڕێگری لە كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەكەی 26 ملیۆن یۆرۆی بەخشیوەتە مەراكیش بەمەبەستی توندكردنی سنورە ئاوییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسپانیادا.