بوومەلەرزەیەك یۆنان دەهەژێنێت

20/07/2019 - 07:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك ئەسینای پایتەختی یۆنانی داوەو بۆتە هۆی بڕینی پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەكان و وزەی كارەبا لە چەند ناوچەیەك.

ئینستتیۆتی ئەسینا بۆ جوڵانەوەی جیولۆجی دەڵێت، بوومەلەرزەكە بە گوڕی (5.1) پـلە بە پـێوەری ڕێختەر بووە، بەڵام دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمریكا دەڵێت (5.3) پلە بووەو لەناوچەیەكی داوە كە نزیكەی (22) كیلۆمەتر لە باكوری ڕۆژئاوای ئەسیناوە دورە.

لەگەڵ ڕوودانی بومەلەرزەكە خەڵكی پایتەخت و ناوچەكانی دەوروبەری ماڵ و بیناكانیان چۆڵكردو هاتنە سەر جادەو شەقامەكان.

كەناڵی تەلەفزیۆنی ERT ی یۆنانی كە لەو كاتەدا بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی لە ستۆدیۆ هەبوو، بومەلەرزەكەی پـێوە دەركەوت.

تاكو ئێستا سەرچاوە هەواڵییەكان هیچ زانیارییەكیان بڵاونەكردۆتەوە لەبارەی زیانە مادی و گیانییەكانی ئەم بوومەلەرزەیە.