دوو كۆمپانیا گەشتەكانیان بەڕووی قاهیرەدا ڕاگرت

21/07/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەهۆی نیگەرانی لە ڕووی ئەمنییەوە، دوو كۆمپانیای بەریتانی و ئەڵمانی گەشتەكانیان بۆ قاهیرە ڕاگرت و ڕایدەگەیەنن: بە شێویەكی بەردەوام چاو بە گشت رێكارە ئەمنییەكانمان لە گشت فڕۆكەخانەكانی جیھان دەخشێنینەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكانمان بۆ قاهیرە هەڵپەساردووە.


كۆمپانیای British Airwaysی بەریتانی لەپێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند: شێویەكی بەردەوام چاو بە گشت رێكارە ئەمنییەكانمان لە گشت فڕۆكەخانەكانی جیھان دەخشێنینەوە. بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ ماوەیەكی ھەفتەیەك گەشتەكانمان بۆ قاھیرە ھەڵپەساردوەو كێشەی ئەمنی قاهیرە هۆكاری سەرەكی هەڵپەساردنی گەشتەكانە.


هەروەها هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا Lufthansa Airline، ڕایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنەكان، بە شێوەیەكی كاتی گەشتەكانمان بۆ قاهیرە هەڵپەسارد.