فڕۆكەیەكی توركیا خرایە خوارەوە

21/07/2019 - 20:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا لەلایەن سوپای لیبیاوە لە تەرابلوس خرایە خوارەوە.

ئەمڕۆ سوپای لیبیا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیان لە ناوچەی (عەین زارع) ی سەر بە تەرابلوس خستۆتە خوارەوە.

هاوكات ئەمڕۆش سەرچاوە سەربازییەكانی لیبیا ڕایانگەیاندووە، لە تەرابلوس هەشت سەربازی سوپای نیشتمانی لیبیا لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیادا كوژراون.