ئابوری ... نرخی نەوت بەرز بوویەوە

22/07/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بوویەوە، ئەوەش بەهۆی گرژییەكانی ناوچەی كەنداوەوەیە، كە لەنێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا بەرپا بووە.

چەند رۆژ لەمەوبەر ئێران دەستی گرت بەسەر كەشتییەكی نەوت گوێزەرەوەی بەریتانیدا گرت، ئەوەش بووە مایەی گرژتر بوونی ناوچەكە لەلایەن ئێران و خۆرئاوا.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (63.47) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (55.78) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.