ئێران 17 هاوڵاتی وڵاتەكەی بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا، دەستگیركرد

22/07/2019 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركردنی ١٧ هاوڵاتی وڵاتەكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریكا ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: سزای لەسێدارەدان بۆ چەند كەسێكیان دەركراوە.



ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی حكومەتی ئێران ناسنامەی 17 سیخوڕیان ئاشكراكردووە كە لەلایەن CIAیەوە راهێنانیان پێكراوەو ئەو سیخوڕانە لەناوچە و كەرتە هەستیارەكانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێراندا كاریان كردووەو بوونیان هەبووە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕو: سزای لەسێدارەدان بەسەر هەندێكیان بە تاوانی خیانەتی لە نیشتیمان و شۆڕش بەسەردا دەسەپێنرێت.