توركیا: دەرگاكان بەڕوی كۆچبەراندا بكەینەوە، وڵاتانی ئەوروپا شەش مانگ بەرگەناگرن

22/07/2019 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایدەگەیەنێت: توركیا بابەتی كۆچی قاچاغ دەگەیەنێتە شوێنێك و ئەگەر توركیا پێداگرانە ئەو كارە بەڕێوە نەبات ئەوا هیچ حكوومەتێكی ئەورووپا شەش مانگ بەرگە ناگرێت.



بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی توركیا، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند:'' توركیا بابەتی كۆچی قاچاغ دەگەیەنێتە شوێنێك، روونە كە ئەورووپا لەو بارەیەوە تەنیای كردووین، بە دەستهێنان بە پشتدا ناكرێت، ئەگەر توركیا پێداگرانە ئەو كارە بەڕێوە نەبات ئەوا هیچ حكوومەتێكی ئەورووپا شەش مانگ بەرگە ناگرێت، گەر دەیانەوێت با تاقی بكەینەوە''.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: بابەتی كۆچی قاچاغ بابەتێكە بەتایبەتی فەرماندەیی ئاسایشی كەنار دەریامان لەسەدا ٧٠ی هەموو توانا، هێز و كاتی خۆیان لە دەریاكاندا بۆ تەرخانكردووە،‌ ئەو بەشەی هیچ پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەكی توركیا و سیاسەتی كۆچەوە نییە، بابەتێكە بە تەواوی لە دەرەوەی ئێمە روویداوە، هەڵبژاردنی وڵاتی ئەمە وەك كورتبڕترین رێگا لە لایەن كۆچبەرە نایاساییەكانی وڵاتانەوە پرسێكە توركیا بە جدی رووبەڕووی بۆتەوە.