ئێران: سعوودیەو ئیمارات و عێراق ناتوانن بۆشایی نەوتی ئێران پڕبكەنەوە

22/07/2019 - 11:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت: لە ئەگەری ڕاوەستانی فرۆشتنی نەوتی ئێران هیچ كام لە وڵاتەكانی سعوودیەو ئیمارات و عێراق ناتوانن بۆشایی ئێران پڕبكەنەوە.


بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، بێژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەگەری راوەستانی فرۆشتنی نەوتی ئێران، ئەوا سعوودیەو عێراق و ئیمارات ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە بەم ھۆیەوە دروست دەبێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر ئەوە ڕاگەیەندرا لەئەگەری وەستاندنی نەوتی ئێران، سعوودیەو ئیمارات و عێراق دەتوانن بۆشایی نەوتی ئێران پڕبكەنەوە.