ترامپ : توركیا تۆمەتبار ناكەم

28/07/2019 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، توركیا تۆمەتبار ناكات بەهۆی ئەوەی كە سیستەمی بەرگری (S-400) ی لەڕووسیا كڕیوە.

(دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوەو كڕینی سیستەمی بەرگری (S-400) ی لەلایەن توركیاوە هەڵسەنگاند.

ترامپ جەختیكردەوە، توركیا داوای (125) فڕۆكەی (F-35) ی كردووە كە بەهاكەی ملیاران دۆلارەو وتی، دۆخێكی سەختە. توركیا تۆمەتبار ناكەم كە سیستەمی بەرگری لە ڕووسیا كڕیوە، چونكە لەسەردەمی ئۆبامادا چەندین كێشە روویانداوە، ئەم بابەتەش كە ڕوویداوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حكومەتی ئۆباما.