ئەمریكا ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی مووشەكێكی نوێ دەكات

03/08/2019 - 13:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ تاقیكردنەوەی مووشەكیی نوێ دەكەن و ئەوەش لە دوای كشانەوەیان لە رێككەوتنی ھێزەكانی ئەتۆمی مەوادا ناوەند (INF) دێت.


لەزاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، CNN ڕایگەیاند: دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی هێزەكانی ئەتۆمی مەودا ناوەند INF بەشێوەیەكی فەرمی، ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی مووشەكیی نوێ دەكەن و سوپای ئەمریكا كار لەسەر سیستمی مووشەكیی نا ئەتۆمی دەكات.

 

هەروەها ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاندووە: ئامانجی سەرەكیی ئەمریكا لە بەرەوپێشبردنی سیستمی مووشەكیدا بەرەنگاربوونەوەی رووسیایە لە ئەورووپا.