ئەمریكا لەگەڵ چین ڕێك ناكەوێت

10/08/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوامە لە دانوستانی بازرگانی لەگەڵ چین، بەڵام تاكو ئێستا ئامادەی رێككەوتن نین.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا بەر لە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك لە باخچەی كۆشكی سپی لەبارەی پێشهاتەكانی رۆژ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

ترامپ ئاماژەی بەوەدا كە دیالۆگێكی كراوە لەگەڵ چین بەردەوامەو راشیگەیاند، چاوەڕێی ئەوە دەكەن بزانن كە دانوستانەكان هەروەكو ئەوەی پلانی بۆ دانراوە لە مانگی ئەیلول بەڕێوە دەچێت یان نا. 

ترامپ وتیشی: لەگەڵ چین گفتوگۆ دەكەین و بە باشی دەگونجێین، بەڵام ئێستا ئامادەی رێككەوتن نین، چین دەیەوێت شتێك ئەنجام بدات، بەڵام من لە ئێستادا ئامادە نیم. 

ترامپ راشیگەیاند، كۆمپانیاكانی ئەمریكا لەگەڵ كۆمپانیای هواوی چینی كار ناكەن و وتیشی : لەگەڵ هواوی كار ناكەین، لەمبارەیەوە بەڕاستی بڕیاری خۆم داوە.