بەوێنە... بەرگی كەعبەی پیرۆز گۆڕدرا

10/08/2019 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ئێوارەی دوێنێ هەینی لەلایەن تیكمێكی تایبەتەوە بەرگی كۆنی كەعبەی پیرۆز بە بەرگێكی نوێ گۆڕدرا كە لە چوار لای جیاكراوە پێكدێت لەگەڵ داپۆشەری دەرگای كەعبە .


ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9-8-2019 بەرگی كۆنی كەعبە لادرا و بەرگێكی نوێ داندرا، ئەو بەرگە نوێیەش لە چوار لای جیاكراوە پێكدێت لەگەڵ داپۆشەری دەرگای كەعبە .


بەرگی كەعبە لە دەرەوە بە شێوەی چنین نوسینی لەسەر كراوە و نەخشێندراوە، لەسەریشی نوسراوە (یا الله یا الله) و (لا إله إلا الله محمد رسول الله) و (سبحان الله وبحمده) و (سبحان الله العڤیم) و (یا دیان یا منان) ، ئەم دەربڕیانانەش لەسەر قوماشی بەرگی كەعبە دووبارە دەبنەوە .


بەرگی كەعبە نزیكەی 670 كیلۆگرام ئاوریشی خاوی تێدا بەكارهاتووە، لە ناو كارگەی دروستكردنی بەرگەكەش بە رەنگی رەش رووپۆش دەكرێت و 120 كیلۆگرامیش تەلی زێر و (100) تەلی زیویشی لەخۆگرتووە " .

 

ئەلبوومی وێنەکان