كۆمەڵێكی زۆری كاكێشانی گەورە دۆزرایەوە

12/08/2019 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

زانایان بۆ یەكەم جار (39) كاكێشانیان لە گەردووندا دۆزیوەتەوە كە تا ئێستا نەناسرابوون، ئەو كاكێشانانە تەنانەت بە تەلیسكۆپی هابلیش نەبیندرابوون.
رۆژنامەی دەیلی مەیل، زانایان سامانگەیەكیان لە كاكێشانەكانی دێرینی كۆن و نەناسراوە دۆزیەوە، ئەوە یەكەم جارە كە بەو زەندەیە كاكێشان دەدۆزرێتەوە.
ئەو توێژینەوەیە كە لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاوبۆتەوە، باس لەوە دەكات زایان (39) كاكێشانیان لە گەردووندا دۆزیوەتەوە كە بە سیاچاڵەی گەورە و مادەی تاریكی پێكەوە گرێیان خواردووە.
(تائۆ وانگ) لە زانكۆی تۆكیۆ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەوە یەكەمین بەو زەندەیە كاكێشان لە گەردووندا دەدۆزرێتەوە كە بۆ ئێمە نەناسراو بوونە.
تیشكی (39) كاكێشانی تازە دۆزراوە لەلایەن كۆمەڵێك تەلیسكۆپ و ڕەسەدی جۆراوجۆری (ALMA) لە (سارای ئاتاكاما) شوێن هەڵگیراون و بە وتەی پڕۆفیسیۆر (كۆتارۆ كۆهێنۆ) ئەو كاكێشانانە زۆر كەم تیشكن و پانتایی شەپۆڵی تیشكیان زۆر بەرزە، بەشێوەیەك بە چاوی مرۆڤ و تەنانەت بە تەلیسكۆپی هابڵ نابیندرێن.
هەروەها یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی نەبینرانی ئەو كاكێشانانە بوونی تەوژمێكی زۆری تەپ و تۆز لە بۆشاییدایە.
ئەوە یەكەمجارە بەو ڕادە كاكێشانی زۆر گەورە دەدۆزڕێنەوە كە لە دوو ملیار ساڵی سەرەتایی تەمەنی (13.7) ملیار ساڵی جیهاندا بیچمیان گرتووە.