ئێران ئێس 300 نمایش دەكات

17/08/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سیستەمی مووشەكی نوێی ئێران بە ناوی (باوەڕ 373) كە وەكو (ئێس 300) ی ئێرانی ناوی لێدەبرێت، ئامادەی ڕادەستكردن و نمايشه.

سەرۆكی چاودێری وەزارەتی بەرگری هێزە چەكدارەكان لە لێدوانێكیدا بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پیشەی بەرگری لەمبارەیەوە وتی: هەفتەی داهاتوو سیستەمێكی مووشەكی نوێ ڕوونوێنی دەكرێت؛ باوەڕ (373) مان جێبەجێكردووە كە ئامادەی ڕادەستكردن بە هێزە چەكدارەكانە.

سیستەمی مووشەكی باوەڕ (373) كە بە ئێس 300 ئێرانی ناسراوە، بە پێوانی مەودای زیاتر لە (200) كیلۆمەترو بەرزایی (27) كیلۆمەتر، توانای زیاتری لە سیستەمی ئێس 300 ی ڕووسی هەیە.