دوو كچ بەسەربڕدراوی لەسەر شەقام دەدۆزرێنەوە

17/08/2019 - 16:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

له‌كاره‌ساتێكى نامرۆڤانه‌دا له‌ شاری حوامدیه‌ی جیزه‌ى میسر باوكێك هه‌ردوو كچه‌كه‌ى سه‌ربڕی و ته‌رمه‌كانیانی فڕێدایه‌ سه‌رشەقام ،

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى پۆلیسی ئه‌و شاره‌ لە دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى دوو كچ به‌سه‌ربڕدراوى كه‌ تەمەنیان نزیكی 20 ساڵان بوە
ئاسه‌واری چه‌قۆ به‌لاشه‌یانه‌وه‌ دیاربووە، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و دوای لێكوڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ باوكیان بكوژه‌كه‌یه‌.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ توانیان باوكه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نى 70 ساڵه‌ و له‌ لێكوڵینه‌وه‌كاندا دانى به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گومانى له‌ ره‌فتاری كچه‌كانى هه‌بووه‌ بۆیه‌ هه‌ردووكیانى كوشتووه‌.