لە ئیزمیر186 كۆچبەر دەستگیركران

18/08/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی



لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای ئیزمیر 186 كۆچبەر دەستگیركران كە بەشێكیان منداڵ بوون و ویستویانە بەشێوەیەكی نایاسایی سنورەكان بۆ گەیشن بۆ ئەو وڵاتانەی كە ئامانجیان بووە ببڕن.


بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی توركیا، لە كەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلی بەلەمێكی لاستیكی كە كۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو دەستی بەسەرداگیرا كە 34 كۆچبەری نایاسایی تێدابوو كە 16 یان منداڵ بوون.

 

هەروەها لە ناوچەی كانڵی كایای كەناراوەكانی شارۆچكەی كارابورون بەلەمێكی دیكەی لاستیكی دەستی بەسەرداگیرا كە 47 كۆچبەری نایاساییان تێدابوەو لە كەناراوەكانی چەشمە و كارابورون 46 كۆچبەری دیكە و لە كەناراوەكانی كەنداوی سیغاجیكی شارۆچكەی سەفەرهیسار 59 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران.