توركیا : بەدوای جێگرەوەی (ئێف 35) ی ئەمریكین

29/08/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

توركیا : بەدوای جێگرەوەی (ئێف 35) ی ئەمریكین

 

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر فڕۆكەی (ئێف 35) لە ئەمریكا نەكڕین، بە دوای جێگرەوەی تردا دەگەڕێین.

(مەولود چاوش ئوغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەمانی رایگەیاند، بە دوای وەدەست هێنانی پێداویستییەكانمانەوەین. ئەگەر (ئێف 35) لە ئەمریكا نەكڕین، بە دوای جێگرەوەی تردا دەگەڕێین.

قەدەغە كردنی ڕادەست كردنی فڕۆكەكانی (ئێف 35) ی ئەمریكی پەیوەستە بە پاشەگەزبوونەوەی كڕینی سیستەمی مووشەكی (ئێس 400) ی رووسی لەلایەن توركیاوە.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو واشنتۆن تاكو (31/7) مۆڵەت دەداتە توركیا كە لە كڕینی سیستەمی بەرگری (ئێس 400) ی ڕووسی پاشگەز ببێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە (11/7) ڕاگرتنی مەشق و راهێنانی بە فڕۆكەوانە توركەكان لە (ئێف 35) هێنا كە لە بنكەی ئاسمانی ویلایەتی ئەریزۆنا بەڕێوەدەچوو.