ترامپ باسی شكستی مووشەكە ئێرانییەكە دەكات

31/08/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی هچ پەیوەندییەكی بە شكستی رۆكێتە ئێرانییەكە بەناوی سەفیر بۆ بۆشایی ئاسمان نییە.

كۆتایی هەفتەی رابردوو ئێران رۆكێتێكی بۆ بۆشایی ئاسمان تاقیكردەوەو بەپێی سەرچاوە ئەمریكییەكانیش تاقیكردنەوەكە هەر لە قۆناغی سەرەتاییداو لە سەر زەوی تووشی كێشە بۆتەوە هەوڵەكەش‌ شكستی هێناوە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوبۆتەوە، دەردەكەوێت وێنەی دەورووبەری سەكۆی هەڵدانی مووشەكەكە رەش هەڵگەڕاوەو پێدەچێت بەر لە بەرزبوونەوەی مووشەكەكە بۆ ئاسمان تەقیبێتەوە.