كەشتی گریس یەكی ئێرانی خرایە لیستی رەشەوە

01/09/2019 - 08:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەمریكا كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی ئێران ئادریان دەریا (گریس 1) ی خستە نێو لیستی ڕەشەوەو دەڵێت، زانیاری باوەڕپێكراو هەیە كە كەشتیەكە نەوتی بۆ سوریا گواستۆتەوە، ئەمەش پێشلێلكردنی ئەو سزایانەیە كە یەكێتی ئەوروپا سەپاندوویەتی بەسەر ڕژێمی (بەشار ئەسەد).

كەشتی گریس 1 پێشتر لەلایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تاریق بۆ ماوەی 6 هەفتە دەستیبەسەرداگیرا بە گومانی ئەوەی نەوتی بەرەو سوریا گواستۆتەوە بۆ هاوپەیمانیەتیەی لە دیمەشق.

بەریتانیا كەشتیەكەی ئازاد كرد سەرەڕای بوونی ناڕەزایەكی زۆر لەلایەن ئەمریكاوە، لە دوای ئەوەی ئێران لە نوسراوێكیدا بڵاویكردەوەو دووپاتی دەكاتەوە كە كەشتەیەكە بەرەو ئەو ووڵاتانە نەڕوات كە سزاكانی یەكێتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە.

لەم دوایانەش ئێران ڕەتی كردەوە سەبارەت بەوەی كە هیچ بەڵێنێكی لەسەر شوێن و ئاراستەكانی كەشتەیەكە دابێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (مایك پەمپیۆ) بڵاویكردۆتەوەو دەڵێت، ئێمە زانیاری دروستمان پێ گەیشتووە كە كەشتیەكە بەرەو تەرتوسی سوریا بەڕێكەوتووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاش وتی : دارایی كەشتەیەكە ڕادەگیرێت وە لەژێر فەرمانی دژە تیرۆر هەر لایەنێك پشتگیری بۆ كەشتی ئادریان دەریا گریس 1 دەستەبەر بكات ڕووبەڕوی سزا دەبێتەوە.