شەڕی حزبولڵاو ئیسرائیل بەردەوامە

01/09/2019 - 19:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

شەڕو تۆپبارانێكی قورس لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبولڵا لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان دەستیپێكردووە، حكومەتی ئیسرائیلیش داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەكات لەسەر سنوورەكانی لوبنان خۆیان حەشاربدەن.

ئەمڕۆ موشەكێك لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی كوژران، بۆیە سوپای ئیسرائیلیش دەستی بە بۆردوومانكردنی پێگەكانی حزبولڵای لوبنان كردووە لە سنوورەكانی لوبنان.

لەبارەی دەستپێكردنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبولڵای لوبنان، (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حزبولڵا ئەو لایەنە دەبێت كە باجی ئەو شەڕە دەدات، هەروەها ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ لوبنان دەكات خۆیان حەشاربدەن.