ئێران دەستی‌ بەسەر كەشتییەكی دیكەی‌ نەوت هەڵگردا گرت

07/09/2019 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی



هێزەكانی ئێران بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت لە كەنداو دەستیان بەسەر كەشتییەكدا گرت كە زیاتر لە 283 هەزار لیتر نەوتی‌ ‌ پێ بووە.


تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئێران لە كەنداو دەستیان بەسەر كەشتیەكی نەوتیدا گرتووە كە بڕی ‌ 283 هەزار و 900 لیتر نەوتی‌ قاچاغی‌ پێبووە.


ئەوەشی خستەڕوو: كەشتیە نەوتیەكە 12 دەریاوانی‌ بە ڕەگەزنامەی‌ فلیپینی تێدابوەو سەرجەمیان دەستبەسەر كراون.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەڕۆژی 19ی‌ تەمموزی‌ 2019دا هێزەكانی ئێران بە پاساوی‌ پێشێلكردنی‌ یاساكانی‌ دەریاوانی‌ لە گەرووی‌ هورمز دەستی‌ بەسەر نەوتهەڵگری‌ بەریتانیدا گرت.