فەلەستین... حەماس فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل دەخاتەخوارەوە

10/09/2019 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

لە باشووری كەرتی غەززەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە خرایە خوارەوەو ئیسرائیلیش هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوە.

 

بەپێی هەواڵی بەشێك لەراگەیاندنەكانی ناوخۆیی فەڵەستین، شەوی ڕابردوو بزووتنەوەی حەماس لە خۆرهەڵاتی شاری رەفەح باشووری كەرتی غەززە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی خستووەتەخوارەوەو لەلایەن حەماسەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

 

لایخۆشیەوە ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئافیخای ئەدرعی لەراگەیەندراوێكدا كە لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی وڵاتەكەی لە كەرتی غەززە خراوەتەخوارەوەو لێكۆڵینەوە لە بارەیەوە درێژەی هەیە.

 

جێگەی ئاماژەیە كەرتی غەززە نزیكەی دوو ملیۆن فەڵەستینی تیایدا دەژین و ماوەی 13 ساڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆی خراوەتە سەر.