بەشار ئەسەد بڕیاری لێخۆشبونی گشتی دەركرد

16/09/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرۆك كۆماری سوریا بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەركرد و بڕیارەكەی بۆلێخۆشبونی گشتی ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە تاوانی كۆمەڵكوژیان ئەنجامدابێت.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی سوریا، بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بڕیاری لێخۆشبونی گشتی بۆ تاوانبارانی دژی دەسەڵاتەكەی دەركرد و بڕیارەكەش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بەر لە رێكەوتی 14/9/2019 دژی دەسەڵاتەكەی تاوانی ئەنجام دابێت.


هەر بەپێی بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری سوریا ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە تێرۆرستن و تاوانی كۆمەڵكوژیان ئەنجامداوەو هەروەها ئەو سەربازە سوریانە لە سوپا جیابونەتەوە و لە ماوەی رابردودا دژی رژێمی سوریا جەنگاون ئەگەر لە سەرەتا مانگی 2020بگەڕێنەوە ناو سوپا ئەوا لێخۆشبونەكە دەیانگرێتەوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ساڵی 2011 وە خۆپیشاندان لە سوریا بۆ لابردنی بەشار ئەسەد لەدەسەڵات دەستی پێكردو تاوەكو ئێستا هەزاران هاوڵاتی بونەتەقوربانی و هەزاران هاوڵاتیش ئاوارەبوون.