ئەمڕۆ ڕوسیاو توركیاو ئێران لەسەر ئاستی لوتكەیی كۆدەبنەوە

16/09/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە سەرۆكی هەر سێ وڵاتی توركیا و روسیا و ئێران كۆدەبنەوە و تاووتوێی چەند پرسێكی تایبەت ناوچەكە بە گشتی و سوریا بەتایبەتی دەكەن.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە بڕیارە لە ئەنقەرە سەرۆكی هەر سێ وڵاتی توركیا و روسیا و ئێران كۆدەبنەوە و تاووتوێی چەند پرسێكی تایبەت ناوچەكە بە گشتی و سوریا بەتایبەتی دەكەن و هەوڵی دروستكردنی گرەنتیەك دەدا بۆ بنیاتنانی ئارامیەكی هەمیشەیی لە باكوری رۆژئاوای سوریا، بەتایبەتیش لە ئێستادا كە لەو ناوچەیەدا ئاڵۆزییەكان سەریان هەڵداوەتەوە.

 

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە هەریەك لە رۆحانی و پوتین پشتیوانی بەشار ئەسەد دەكەن لە رووبەڕوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سەرۆكی توركیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان پشتیوانی هێز و لایەنە ئۆپۆزسیەكانی سوریا دەكەن