ئیسرائیل... بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكان ناتانیاهۆ نزیكە لەشكستهێنان

18/09/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دوێنێ سێ شەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو،بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ژمارەی كورسییەكانی پارتەكەی بنیامین نەتەنیاهوو و هاوپەیمانی شین و سپی میانڕەو یەكسانن.


بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی هائاڕتزی ئیسرائیلی، لەدوای جیاكردنەوەی زیاتر لە 92%ی دەنگەكان، هەدوو پارتی لیكود، پارتی راستڕەو و هاوپەیمانی شین و سپی میانڕەویش یەكی32 كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە.


هەروەها ئەنجامەكان بەم جۆرەن:

پارتی لیكود، پارتی راستڕەو 32 كورسی
هاوپەیمانی شین و سپی میانڕەو32 كورسی
لیستی هاوبەشی عەرەبی 12 كورسی
پارتی ئیسرائیل ماڵمانە، پارتی كۆنسەرڤاتیڤی راستڕەو بە سەرۆكایەتیی ئیڤیگدۆر لیبرمان،9 كورسی
پارتی شاس، پارتی ئەوپەڕی راستڕەوی ئیسرائیل 9 كورسی
پارتیی یەكێتی تەوراتی جووەكان، ئەوپەڕی راستڕەو 8 كورسی
یامینای راستڕەو 7 كورسی
پارتی كار، پارتی سۆشیال دیموكرات 6 كورسی
پارتی یەكێتی دیموكرات، پارتی میانڕەو 5 كورسی

 

جێگەی ئاماژەیە هیچكام لە لایەنە سیاسیەكان نەیتوانیوە زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بەدەستبهێنێت كە بریتییە لە 61 كورسی.