هەناردەكردنی نەوتی سعودیە گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی

18/09/2019 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری وزەی سعوودیە ڕایدەگەیەنێت: ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان گەڕاوەتەوە ئاستی پێش ئەو هێرشەی كە كرایە سەر هەردوو دامەزراوەكەی كۆمپانیای ئارامكۆ.


بە پێی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاندووە كە ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان گەڕاوەتەوە ئاستی پێش ئەو هێرشەی كە كرایە سەر هەردوو دامەزراوەكەی كۆمپانیای ئارامكۆ.
هەروەها ووتیشی: كۆمپانیای ئارامكۆ بەڵێنداوە لە میانی ئەم مانگەدا لە رێگەی عەمباركراوەكانەوە، نەوت هەناردە بكات.


ئەوەشی خستەڕوو: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە ١١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووش دەگاتە ١٢ میلۆن بەرمیل لە رۆژێكداو هەناردەكردنی نەوتمان لەم مانگەدا، هیچ گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت  بەوەیش داهاتە داراییەكانیشمان جێگیر دەبێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ڕۆژی شەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر دوو كارگەی سەربە ئارامكۆ و لە ئەنجامدا ئاگر لە هەردوو كارگەكە كەوتووەتەوەو بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ لە 50% كەمی كرد.


دەقی هەواڵی پەیوەندیدار: