ئەردۆغان لەسەر ناوچەی ئارامی سوریا هۆشداری دەدات، پلانەكانمان جێبەجێ دەكەین

18/09/2019 - 13:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەدا ناوچەی ئارام ئەنجامێكی نەبێت ئەوان پلانی ئۆپەراسیۆنی خۆمان دەخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە.



بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەدا ناوچەی ئارام ئەنجامێكی نەبێت ئەوان پلانی ئۆپەراسیۆنی خۆمان دەخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە و ئەو پێشهاتانەی لە مانگەكانی داهاتوودا ڕوودەدەن یەكلاكەرەوە دەبن كە ئایا قەیرانی سووریا بە ئارامی چارەسەر دەكرێت یان قوڵتر دەبێت.