ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە سعودیە

18/09/2019 - 13:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەدات هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە كاتی گەشتكردن بۆ سعودیە بە ئاگابن و رێگە پێدراو نین فرۆكەخانەی ئەبها بەكاربهێنن.


ئەمڕۆ چوار شەممە 18-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: داوا لە هاوڵاتیانمان دەكەین بە ئاگا بن لە كاتی گەشتكردنیان بۆ سعودیە.


ئەوەشی خستەڕوو: كارمەندانی دەستەی نێردە و باڵیۆزی ئەمریكا لە سعودیە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەكانیان رێگە پێدراو نین فرۆكەخانەی ئەبها بەكاربهێنن بەبێ رەزامەندی بەرپرسانی باڵای نێردە و بالیۆزخانەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەكدارانی حوسیەكانەوە بە موشەك و بۆمب هێرشی كراوەتە سەر فرۆكەخانەی ئەبها لە سعودیە.