ترەمپ: نەرمی دەنوێنم كە ناچینە ناو ئێران

22/09/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئاسانتترین كار لە جیهان ئەوەیە بچینە ناو ئێران، پێموایە بەهۆی ئەوەی یەكسەر ناچینە ناو ئێران نەرمییەكی زۆر دەنوێنم.


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئاسانتترین كار لە جیهان ئەوەیە بچینە ناو ئێران. پێموایە بەهۆی ئەوەی یەكسەر ناچینە ناو ئێران نەرمییەكی زۆر دەنوێنم و ئەو سزایانەی خراونەتە سەر ئێران زۆر لەوانەی پێشووتر تێپەڕیوون.

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی هەزاران ئەندامی داعش لەلایەن ئەمریكاوە دەستبەسەركراون، وتی: دەمانەوێت بگەڕێنرێنەوە ئەو وڵاتانەی لێیەوە هاتوون بدرێنە دادگا و (ئەو وڵاتانە) دەیانەوێ چیان لەگەڵ بكەن، بكەن .