بۆ ئه‌وه‌ی ژنی دووه‌م بهێنێت، ژنی یه‌كه‌می كوشت

23/09/2019 - 16:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵە، ژنە ٥٠ ساڵەکەی خۆی بە چەقۆ ناوچەی ڕوخسار و ملی بریندار کرد و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێى سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ى ئەیلولى ٢٠١٩ لە وڵاتى مەغریب، پیاوێک خواستی هێنانی ژنی دووەمی هەبووە و بەهۆی جیاوازی بیر و بۆچوونیەوە لەگەڵ خێزانەکەى و دەبێتەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوانیاندا لەماڵەکەیاندا لە گەڕەکی " ئەکرور ئیمزال" لە شاری ئینزگان.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی گەڕەکەکە، گوێیان لە هات و هاواری ژنەکە بووە کە داوای یارمەتی کردوە، بەڵام کاتێک چوونەتە ژوورەوە بە برینداری دۆزیویانەتەوە و هاوسەرەکەشی لە تەنیشتییەوە بووە.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە ئەوەیان پشتڕاستکردەوە، کە پیاوەکە خانەنشینی سەربازیی بووە و بە ژنەکەی ڕاگەیاندووە کە خواستێکی زۆری بۆ دووبارە هاوسەرگیریکردن هەیە بەهۆی زۆری شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوانیانەوە.

دوای ئەوەی ژنەکە سووربووە لەسەر پەرپەرچدانەوەی داواکاریی پیاوەکەی، پیاوەکە چەند چەقۆیەک لە ڕوخسار و ملی ژنەکەی دەدات، لەپاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی لە شارەکە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هەرێمی لە ئەکادیر لە باشوری مەغریب.

پۆلیسی دادوەری لە ئەنجامی پشکنین لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە پیاوەکە دەستگیرکراوە.