عەفرین... تەقینەوەیەك نزیكەی 20 كەس دەكاتە قوربانی

24/09/2019 - 16:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە شارۆچكەی جندرێسی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان روویدا و نزیكەی 20 كەس بوونە قوربانی.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوەندی شارۆچكەی جندرێس لە شەقامی (یەلانقۆز)، عەفرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا و بەپیی ئامارە سەرەتاییەكانیش 5 كەس كوژران و زیاتر لە 12 كەسی دیكە برینداربوون.

 

بەپێی زانیایەكان بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە ئەوانەشی كە برینەكانیان سەخت بووە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخاكانی ووڵاتانی توركیا.