پاكستان... بومەلەرزەیەك 530 كەسی كردە قوربانی

25/09/2019 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دوێنێ سێشەممە بومەلەرزەیەك بە گوژمی 5.8 بە پلەی ڕیختەر ناوچەی كشمیری پاكستانی هەژاندو 530 كەسی كردە قوربانی.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی پاكستان بوومەلەرزەكە بە گوژمی 5.8 بە پلەی ڕیختەر بووە و لە شارەكانی "جهلوم ومیرپوور"ی سەر بە كشمیر ڕووی داوە و تێیدا 30 كەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان خانوو ڕووخاون وخەڵك ئاوارە بوون و 500 كەسیش بریندار بوون.

 

تیمە فریاگوزارییەكانی پاكستان سەرقاڵی ڕزگاركردنی خەڵكن و لای خۆشیەوە سەرۆكوەزیرانی پاكستانییش لە پەیامێكدا فەرمانی بە دەوڵەت كردووە یارمەتی بە خەڵكی لێقەوماو بگەیەندرێت.