ژمارەیەکی زۆر له‌ خۆپیشاندەران دەستگیر کران

28/09/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان چه‌ندین شاری میسر گرتۆته‌وه‌، تا وەکو ئێستاش زیاتر له‌ دوو هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ محه‌مه‌د عه‌لی، بازرگانی میسر له‌ ئیسپانیاوه‌ داوای له‌ خه‌ڵكی میسر كرد كه‌ دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆمار بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك نائارامی و خۆپیشاندان له‌ میسر ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، لەم هەفتەیەدا زیاتر له‌ دوو هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.