نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی هەفتانەی تۆمارکرد

28/09/2019 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

بەهۆی گرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین و ئێران، نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی هەفتانەی تۆمارکرد لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.

وەبەرهێنەرانی بازاڕی نەوت نیگەرانن لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی دابەزینی گەشەی ئابووریی جیهان، بەتایبەت بەهۆی سستبوونی گەشەی ئابووریی چین.

لە دوایین مامەڵەکانی بازاڕی نەوتدا، نەوتی برێنت بەڕێژەی 1.3% دابەزی و، هەر بەرمیلێک بە 61 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی سووکی تەکساسیش بەڕێژەی 0.9% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 56 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند کۆمپانیاکانی چین لە بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا دەردەکات، گرێبەستەکانی نەوت بەهۆی ئەو بڕیارەوە دابەزین، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت دانا، بڕیارەکە هەروەها کاریگەری لەسەر زیادبوونی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چینیش هەیە.