دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە

30/09/2019 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی ، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە تا ئاستێکی زۆر نرخی نەوتی لەماوەی ڕابردودا بەرزکردەوە، و پاش ئاسایی بونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە نرخی نەوت لەدابەزینی بەردەوامدایە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا ٦١.٣ دۆلارە ، کەبەڕێژەی ٠.١٠٪ دابەزیوە لەنرخی دوێنێی.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ ٥٥.٨٤ دۆلارە ، کەبەڕێژەی ٠.٠٧٪ دابەزیوە لەنرخی دوێنێی.