ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی قودسه، سەر دەستی سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی

02/10/2019 - 10:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

۲ـ۱۰_١١٨٧ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی قودس لەژێر دەستی خاچ پەرستان لەسەر دەستی سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی صلاح الدین

بەدەیان ساڵ پێش ئەو بەروارە و کاتێک خاچ پەرستە ئەوروپیەکان جەنگی پیرۆزیان ڕاگەیاند و قودسیان داگیرکرد لەیەکەم ڕۆژدا ۷۰هەزار دیلی مسوڵمانیان سەربڕی بەجۆرێک لەهەندێ جێگەی کوچەو کۆڵانەکاندا خوێن تا ئەژنۆی ئەسپی سەربازەکان هەستابوو

ئەو ڕۆژەیش سەڵاحەدینی سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی ڕزگاری کردەوە بەهاوکاری مەسیحیەکانی نیشتەجێیی مێژینەی قودس
یەک دیلی نەکوشت
کەشتی گرت بۆ خۆیان و ماڵ و موڵکیان لەگەڵ خۆیان بیگێڕنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان

سەڵاحەدین پێش ئەوەی لەگۆڕەپانی جەنگدا براوەبێت لەگۆڕەپانی ئەخلاقدا لەنەیارەکانی بردەوە.