سیناتۆر تێد کروز: چۆن دەبێت ئێمە دەست بەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟

08/10/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سیناتۆريكى ئه‌مەریکی تێد کروز سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری ترەمپ دەکات و دەڵێت" چۆن دەبێت ئێمە دەستبەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟"

تێد کروز لە تویتێکدا نوسیویەتی "دوژمنەکانمان وەکو روسیاو ئیران و ئەوانی تر دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن بۆچی دەبیت ئێمە دەستبەرداریان بین".

دەشڵێت "کوردەکان چەند ساڵێکی خۆیان خستە مەترسیەوە لەبەر ئێمە و لە پاڵ ئێمەدا شەڕیان کرد".

هەروەها دەڵێت "گەلانی بەریز هەرگیز دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن"