ڕوسیا: دەبێت یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزرێت

09/10/2019 - 12:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی



وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە خاكی سوریا یەكپارچە بێت و دەمانەوێت لایەنەكانی سوریا بە كوردیشەوە گفتوگۆ بكەن.

 

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاڕانسی ڕۆیتەرز، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندووە: دەبێت پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزرێت و ڕوسیا دەیەوێت كوردەكانی سوریا و دیمەشق كۆببنەوە و گفتوگۆ بكەن.