ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا كۆدەبێتەوە

10/10/2019 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كورستان كۆدەبێتەوە.

لەسەر داوای وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و تاوتوێی ھێرشەكەی توركیا بكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، چاوەرێ دەكرێت ئەنجوومەنەكە بڕیارێك لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

دوێنێ توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، تا ئێستا چەند ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.